تبليغاتX
کیژانه
 

دێن بۆن به ‌ده‌مته‌وه‌ ده‌که‌ن

نه‌کا ڕۆژێک وتبێتت خۆشم ده‌وێی.

دێن بۆن به ‌دڵته‌وه ‌ده‌که‌ن

ڕۆژگارێکی سه‌یره‌ گوڵم.

خۆشه‌ویستی

له ‌دارته‌لی قه‌راخ ڕێگه‌ی به‌ربه‌ستکراو شه‌ته‌ک ده‌ده‌ن

ده‌یده‌نه‌به‌ر قه‌مچی و شه‌للاق

ده‌بێ ودمی خۆشه‌ویستی له‌ که‌لێن و له‌ په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،

بیشارنه‌وه‌.

له‌کۆڵانی به‌ربه‌ستراوی ساردوسڕدا

ئاوردووه ‌شیعر و سروود

ئاگری پێ ده‌که‌نه‌وه‌

باسی سه‌ره‌ بیرکردنه‌وه‌

ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم.

ئه‌وه‌ی شه‌وان ده‌رگا ده‌کوتێ

هاتووه‌ چرا بخنکێنێ

ده‌بێ تیشکی ڕووناکایی له‌ که‌لێن و له ‌په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،

بیشارنه‌وه‌.

وا قه‌سابان

سه‌ر ڕێگه‌کانیان گرتووه

‌تیغ و چه‌قۆی خوێناوییان به‌ده‌سته‌وه‌

ڕۆژگارێکی سه‌یره ‌گوڵم.

توێ توێ بزه ‌له‌ برینی لێو داده‌تاشن

گۆرانی له‌برینی گه‌روو

ده‌بێ شه‌وق و شادمانی له ‌که‌لێن و له‌ په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،

بیشارنه‌وه‌.

دێن قه‌ناری

به ‌ئاگری یاس و سوێسن ده‌برژێنن

ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم.

ئیبلیسی سه‌رکه‌وتووی سه‌رخۆش

له‌سه‌ر سفره‌ی شینی ئێمه ‌شایی ده‌کا

ده‌بێ خودا له‌ که‌لێن و له ‌په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،

بیشارنه‌وه‌.

وه رگیراوی کاک ناسری حیسامی

 

+ نوشته شده در  شنبه 13 شهریور1389ساعت 10:19 AM  توسط ماریا | 
 

مانگی ره مه زان نزیکه پیمان ئیژن 

مه ی هه رچی هه یه بیریژن و مه یچیژن

من هینده ئه خومه وه له کلکه ی شابان

مه ست و که له لا بوی ده که وم تا جیژن

خه یام  وه رگیراوی هه ژار

 

+ نوشته شده در  پنجشنبه 14 مرداد1389ساعت 8:20 AM  توسط ماریا | 
 

کووچه

تۆ نه‌بووی، مانگه‌ شه‌وێ چوومه‌وه‌‌ به‌و کووچه‌یه‌ دا
هه‌موو گیانم بووه‌ چاو و، له‌وێ بۆ تۆ ده‌گه‌ڕا
له‌ حه‌ز و تاسه‌ وه‌ها پڕ بوو دڵم ، لێی ده‌ڕژا
سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌ ئه‌و عیشقه‌ که‌ جاران
له‌ که‌ژ و کێوی ده‌دا
له‌ هه‌موو چۆڵی ده‌روونم گوڵی یادت ده‌ڕوا،
ده‌می سه‌د بیره‌وه‌ری پێده‌که‌نی،
عه‌تری سه‌د بیره‌وه‌ری بوو ده‌گه‌ڕا.

هاته‌‌ بیرم که‌ شه‌وێ
پێکه‌وه‌ له‌و کووچه‌یه‌‌ بووین
به‌ په‌ڕوباڵی ئه‌وین
کوێیه‌ که‌ دڵگر بوو، ده‌چووین.

له‌سه‌ر ئه‌و جۆگه‌یه‌ ساتێ به‌ وچان دانیشتین.
تۆ هه‌موو ڕازی جیهان مه‌یبوو له‌ نێو چاوی ڕه‌شت
من توابوومه‌وه‌ به‌و تینی نیگای گه‌رم و گه‌شت.
شین و ساماڵ بوو شه‌و و،
هێمن و مه‌ند و ئارام،
به‌ختی گه‌ش‌ پێده‌که‌نی و،
ده‌وری زه‌مان ئه‌سپی ڕام.

مانگه‌شه‌و هێنده‌ نه‌وی،
هێشووه‌ گزنگی له‌ ده‌راو هه‌ڵدێنا
دار هه‌موو ده‌ستی لق و پۆپی به‌ره‌و
مانگی ته‌واو هه‌ڵدێنا.

شه‌و و، کۆڵان و، گوڵ و، ده‌شت و په‌رێز
هه‌موو گوێی دابووه‌ ‌ئاوازی مه‌لی شه‌وئاوێز.

دێته‌ بیرم که‌ وتت: ”واز له‌ ئه‌وینم بێنه!‌


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه 3 مرداد1389ساعت 12:1 PM  توسط ماریا | 
 

   ئه ی نیشتمان 

   من ئه مجاره

   یاخی ده بم 

   له م  ده ستاره

له تیف هه لمه ت

 

+ نوشته شده در  چهارشنبه 30 تیر1389ساعت 8:41 AM  توسط ماریا | 
 

قه لای راز

                                                         ژیلا حوسینی

به سیه  ئیتر بزه و که نین  تیله ی  نیگا

سه د  ئه وه نده  نازدار  بیت  و

ریک و پیکی به ژن و بالا

دلم ببا

هه رچه نده بییت

هه رچه ن  بروی

چه ن سه یرم  که ی

به وشه ی جوان  دلم  ببه ی 

  ته نیا درزیک چکولانه ش

 نا که یته وه نیو قه لای رازی 

 به کلیلی که سیکیکه داخراوم

 قه د ئه م رازه نادرکینم

پیت نالیم  چه ند  خوشتم  ئه وی

 ناتوانم...  نا

هه رچه ن  دلم  هینده ی  نه ما وه  شه ق  ببا

  ئه ی  شوره سوار

به یانی دییت به باوه شی خوشه ویستی

دارستانیکی نیگاوه

دییته وه بو دوزینه وه ی 

ئه و مه له پر له ئه وینه ی

له ژووره که ما  جی  ماوه

کاریشت به و دله شیته ی

له گه ل سیگار و شه مچه که ت

له گیرفانی کوته که تت خست

 نه داوه

 

+ نوشته شده در  شنبه 26 تیر1389ساعت 8:57 AM  توسط ماریا | 
 

 

۲۲ تیرماه

داریم به روزی نزدیک میشیم که خیلی ها فکر میکردند روزای آخر ملت کورده

اما بعد از این همه سال بعد از ۲۱ سال این روز  برای همه حتی برای کسایی که ۲۲ تیر ۶۸ حتی به دنیا نیومده بودن و حتی برای اونهایی که چندین سال بعد از اون به دنیا اومدن  یه افتخار شده یه افتخار بزرگ .فکر میکردن این روز روز نابودی ملتی خواهد بود اما باید بدونن که این ملت نه تنها از بین نرفته بلکه امیدوار تر و ثابت قدم تر از همیشه  به سوی افق آزادی به پیش میره .من یکی که برای این روز ها احساسی عجیب دارم امید وارم بتونیم کاری رو که شایسته و درخور  آن  بزرگ  مرد راه آزادی که با مرگش افق آزادی رو برای ملتش روشن و روشنتر کرد باشد انجام دهیم .

تا آزادی

 

+ نوشته شده در  چهارشنبه 16 تیر1389ساعت 12:39 PM  توسط ماریا | 
 

ئه ي عاشقه لووت به رزه كه

رويشتيت و

وات ئه زاني

له دواي تو روژ نابيته وه

هه وري تاسه ت

له ئاسماني شيعره كانم ناچيته وه؟

خوتت به چي هاته به ر چاو؟!

تيشكي هه تاو؟!

فينكايي ئاو؟!

هيچيان نه بووي

بويه زه و ي خوشه ويستيم

به بي توش هه ر پر به هره يه

ده مي شيعرم پر خه نديه

ئه ي عاشقه لووت به رزه كه

دلنيام گه ر

جاريكي تر ريت بكه ويته ئه م ناوه

له به ر گر شه ي پيكه نينما خوت ناگري

له به ر چاوي حه په ساوي بي به زه تدا

ئه و ژنه ي وا دليت ئه كرد به ژير سيغار

چراي چاوي هيواكاني داگير ساوه و

له دووري تو قه د ناگري

 

ژیلا حسه ینی

 

+ نوشته شده در  سه شنبه 31 فروردین1389ساعت 12:38 PM  توسط ماریا | 

ئه م بره شیعره له کتیبی گورستانی چراکانی ماموستای گه وره شیرکو بیکه س وه رگیراوه که بو

ئه نفال گراوه کانی کوردستان وتراوه و به جوانی و به راستی باسی ئه م ژینوسایده ئه کا

خه‌و نه‌بوون، کیژۆڵه‌ خه‌و نه‌بوون

ئه‌وه‌ ڕه‌زبوون و ه ئه‌مردن

ئه‌وه‌ ئاو بوون و ئه‌مردن

ئه‌وه‌ به‌رد بوون و شل ئه‌بوون

ئه‌وه‌گۆم بوون و ڕه‌ق ئه‌بوون

خه‌و نه‌بوون، کیژۆڵه‌ خه‌و نه‌بوون

ئه‌وه‌ ده‌ستی سه‌رگوزوشته‌و

خه‌یاڵ نه‌بوو، کیژۆڵه‌که‌م...

ئه‌وه‌ ده‌ستی نیوه‌ی دنیاو نیوه‌ی ده‌وڵه‌ت و

قانوون بوو که‌ ئه‌هات و

تۆی ئه‌خسته‌ زیلێکه‌وه‌و

دوور ئه‌یبردی...

ئه‌وه‌ نیوه‌ی بلیمه‌تی و نیوه‌ی عه‌قڵ و

نیوه‌ی زانای جیهانێ بوو

به‌یه‌که‌وه‌...له‌گه‌ڵ"مونته‌سیر بیللادا"

(با)ی بۆ گه‌نیان بۆ هه‌ڵکردی.

خه‌و نه‌بوون، کیژۆڵه‌ خه‌و نه‌بوون

کڵۆ خه‌ڵووزه‌ سارده‌که‌

ئه‌وه‌ مه‌مکێکی دایکت بوو

تۆپه‌ڵه‌ سوورو گه‌رمه‌که‌

ئه‌وه‌ ده‌ماغی باوکت بوو

خه‌و نه‌بوون، کیژۆڵه‌ خه‌و نه‌بوون

ئه‌وه‌ی کارژۆڵه‌که‌ی تۆی خوارد

ئه‌وه‌ی مراویه‌که‌ی دزیت

ئه‌وه‌ی مامزه‌که‌ی بردی

ئه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌ی کۆشتی

گورگ نه‌بوون،کیژۆڵه‌، گورگ نه‌بوون

ئه‌وه‌ حیکایه‌ت نه‌بوون بۆتبکه‌م

شیعر نه‌بوون بۆت ڕێکبخه‌م

ئه‌وه‌ ده‌واڵی مێژوو بوون..

ئه‌وه‌ وه‌قاس و سه‌عد بوون

لای خه‌لیفه‌وه‌ هاتبوون!

خه‌و نه‌بوون، کیژۆڵه‌ خه‌و نه‌بوون

وه‌کوو پڕچ و زه‌رده‌خه‌نه‌که ‌و گواره‌کانت

حه‌قیقه‌ت بوون!

خه‌و نه‌بوون، هه‌رگیز خه‌و نه‌بوون....

ئه‌ی به‌ چاوی خۆت نه‌تبینی:

گوڵه‌کان چۆن له‌ ترساندا ڕایان ئه‌کرد...

بنچکه‌کان هه‌ڵ ئه‌هاتن...

ئه‌ی به‌ چاوی خۆت نه‌تبینی:

 ‌‌که‌روێشک خۆی ئه‌کرد به‌ په‌یکه‌ر!

هه‌تاو خۆی ئه‌کرد به‌ سێبه‌ر!

ئه‌ی به‌گوێی خۆت گوێت لێ نه‌بوو

له‌و ئێواره‌ به‌سامه‌دا

سه‌گه‌که‌مان که‌وته‌ قسه‌و

به‌ڵام مه‌رد بوو

وتی چی ئه‌که‌ن بابیکه‌ن

به‌ڵام من نابم به‌ به‌عسی!

خه‌و ن نه‌بوو، کیژۆڵه‌که‌م خه‌ون نه‌بوو

ئه‌ی هه‌رله‌به‌ر ده‌متا نه‌بوو

له‌ دوای ناشتنی هه‌ڵه‌بجه‌

ئه‌ستێره‌یه‌کی مرۆڤ دۆست

هاته‌ هه‌یوان

قه‌یرێ له‌گه‌ڵماندا گریاو

ئینجا ڕۆیشته‌وه‌بۆ ئاسمان

خه‌ون نه‌بوو، کیژۆڵه‌که‌م،‌ خه‌ون نه‌بوو.

     گۆ ڕستانی چراکان ـــ شێرکۆ بێکه‌س ـــ


 

 

+ نوشته شده در  شنبه 21 فروردین1389ساعت 7:55 AM  توسط ماریا | 

این روزا بازم یه اتفاقاتی داره واسه ملتمون میفته بازم مثل گذشته وحشتناک

انگار یه سناریو برای کردها وجود داره که چندین سال یکبار تکرار میشه یا باید تکرار بشه؟؟؟؟!!!!!

حالا که چندین سال از دستگیری رهبر ملت کورد ئاپو میگذره دیروز حاج احمدی رهبر یکی دیگه

از حزبای کوردی رو تو آلمان دستگیر کردن  به مرکز تلویزیون روژ حمله کردن و به ک ن ک نیز همینطور

از کردای جنوب کردستان هم بگیم اونا هم خیلی هاشون اومده بودن لندن رای بدن اما انگار این موش

 و گربه بازی شامل اونها هم شده چون با بهانه های واهی نمیزاشتن این کارو بکنن.آخه میدونین چیه

این اروپا است مهد تمدن و فرهنگ جایی که حقوق بشر و حتی حیوانات رعایت میشه جایی که برای

محیط زیست نگران اند .

دوره ای در تاریخ بود وقتی که رهبرای ملتمون قهرمانای ما رو تو اون سرزمین شهید کردن وقتی که با

 کمال صداقت از زیر بار فشارهایی که بود  به پرونده میکونوس در نهایت صداقت رسیدگی کردن

و ما هم بهشون گفتیم سپاس  سپاس بو ویکتور هوگو و میوانداری و سپاس بو پرلاشیز و میوانداری

اما نمیدونم  این بار انگار چیزی که در عوض این ناجوانمردی ها گرفتن خیلی باید باشه .

نمیدونم چرا همه ی ابر قدرتها کاری میکنن که باید چندین سال اینده رهبراشون بابت این کار از

سایر ملتها معذرت خواهی کنند. بعد از چندین سال کشتار ارامنه رو  ژنو ساید اعلام میکنن اما تو قرن

۲۱ دارن برای منافعشون یا هر چیز دیگه ای ژنوساید دیگه ای بر سر ملت کرد پیاده میکنند باید

 بهتون بگیم  که با این شرایط حقوق بشر رو باید تصحیح کنید باید اسمشو بزارین حقوق خودمون

این اسم بیشتر بهش میاد.

واقعا دیگه نمیدونم چی باید بگم تا این جهان و ملتها و ... از رو برن و حق همدیگه رو ندزدن و پایمال نکنن

به امید آزادی

 

+ نوشته شده در  یکشنبه 16 اسفند1388ساعت 9:9 AM  توسط ماریا | 

 

سکالا

له دوای خنکانی حه ڵه بچه                     

سکاڵاییکی درێژم ....

نووسی بو خوا

به ر له خه ڵکی بو دره ختێکم خوێنده وه

دره خت گریا

له په ناوه  باڵنده یه کی پۆسته چی وتی باشه

کێ بۆت ده با ؟

گه ر به ته مای منی بیبه م

من ناگه مه عه رشی خوا.

بۆشه و دره نگ

فریشته ی ره ش پۆشی شێعرم

وتی : تو هیچ خه مت نه بێ

من بۆت ئه به م ، هه تا سه رێ

تا که شکه ڵان

به ڵام به ڵێنت ناده مێ

خوی نامه که م لێ وه رگرێ

خو ده یزانی خودای گه وره کێ ئه یبینێ

وتم سپاس ، تو هه ڵفره

فریشته ی ئیلهام هه ڵفری و

له گه ڵ خوێا سکاڵای برد

روژی دوای که هاته وه

 سکرتێری پله  چواری نووسینگه ی خوا

"عوبێد"ناوێ

هه ر له سه ر هه مان سکاڵا له دامێنا

به عه ره بی بوی نووسیبوم

گه وجه !!!!

بیکه به عه ره بی که س لێره کوردی نازانێ و

نایبه ین بو خوا

 

                                                شیرکو بیکه س

+ نوشته شده در  چهارشنبه 5 اسفند1388ساعت 12:11 PM  توسط ماریا | 
 

مه یگیر به سه رت پردی سیراتیش که له که

سه یرانی به هه شت سه یری دوو چاوی به له که

زورم له خودا ویست و که میشی نه گه ییشت

هه ر توبه یه ده م داتی ئه ویش نه م گه ره که

 

خه یام (وه رگیراوی هه ژار)

+ نوشته شده در  چهارشنبه 16 دی1388ساعت 12:40 PM  توسط ماریا | 

 ئه مه یه کی له شیعره زور خووووووووووووووووشه کانی ماموستا گورانه و

یه کئ  له گورانیه زووووووووووووور خوشه کانی هو مه ر دزه یی

حه زم کرد بیخوینن

         جوانی بی ناو

قژ کالی لیو ئالی پرشنگی نیگا کال

ئه ی کچه جوانه که ی سه رگونا نه ختیک ئال                                           


ئه ی کچه مه نگه که ی به ده نگی چپه دوو

گه نده مووی ده مووچاو مه چه ک  هه لنه گرتوو


ئه ی ئه ندام وردیله ی نه رموله ی ئیسک سووک

ئه ی به رگی ساکارت دلگیرتر له هی بووک


راسته من ریبوارم سه رپییی ئه روانم

به لام وا جوانی توکاری کرد له گیانم


ئه لیی نه ک هه ر ئیستا عومریکی دریژه

به و ده ست و په نجانه ت برینم ساریژه


ئه کچه کا له که ،جوانی تر با زور بن  

له باغچه ی به هارا گولباخی به ر خور بن


گیانی من بو ته لی وه نه وشه په روشه

که له ژیر سیبه ری تووترکا خاموشه


له هه مو  ئا سمانا ئه ستیره ی به ر به یان!   

ئه خاته دلی من هه ستیکی سپی و جوان


له ته ختیک هه لده ستی هه زار ویه ک نه غمه:

ئه وه یان شیرینتر دیته گویم زور نزمه!


کانیه کی روونی به ر تریفه ی مانگه شه و:

له بنیا بله رزی مرواری زیخ و چه و


جوانتره له لای من له ده ریای بی سنوور

شه پولی با ته به ر تیشکی روژ شلپ  وهوور!


قژ کالی لیو ئالی پرشنگی نیگا کال

ئه کچه جوانه که ی سه رگونا نه ختیک ئال


ده ربه ست نیم ریبوارم ده ربه ست نیم ره و ته نیم

ئه زانی شپرزه و ده ربه ستی ئیجگار چیم ؟

هی ئه وه ی نیگاریک له یادم کیشراوه

شوخیکی نایابه،به لام ئاخ،بیناوه.

 

+ نوشته شده در  پنجشنبه 26 آذر1388ساعت 8:20 PM  توسط ماریا | 
 

تو وه کوو

 سروه ی به یانانی به هاری

تو له له شما

گیانی سووکی نادیاری

بو شه وی خوشی و نه خوشیم یادگاری

ره مزی ئینتزاری 

تو جریوه ی دارسانی جی ژوانی

بو هه سیره ی به رزی ئاواتم

سریوه ی

چه نده جوانی گیانه که م

جاران

که ئه تکوت پیکه نینت زایه له ی

سه وزی هه تاوه

چاوی شینت گومی مه ندی

پر له ماسی

زه رد و سووری به ر هه تاوه

ئیسته بو وا شوره بی

برژانگی نه رمت ده وری داوه

بوچی گه رمایی روانینت نه ماوه

                                                      سواره ئیلخانی زاده

+ نوشته شده در  دوشنبه 2 آذر1388ساعت 12:22 PM  توسط ماریا | 
 

شیرکو خوشحالم یعنی نه امیدوارم که حکم اعدامت اجرا نشود

و روزی تو را آزاد آزااااااااااااااااااااااد ببینیم

+ نوشته شده در  دوشنبه 2 آذر1388ساعت 12:14 PM  توسط ماریا | 

 

احسان هم جاودانه شد

این خبری بود که اول روز شنیدم .

دیشب گفتم کاش وقتی ما خوابیم خداوند عدالت بیدار بماند

اما باز او نیز در خواب بود

احسان باید بگویم برایت ناراحتم ؟ مطمئن نیستم که باید ناراحت باشم یا نه .

تودر راه ارمانت وارمانمان جان دادی پس جایی برای غم نیست وباید به تو و ازادگی ات تبریک گفت.

وتبریک گفت به پدر ومادری که این چنین فرزندی تربیت کرده اند

 و امید است که سرمشق تمامی ملت ما باشی

 وتو ومن وما  افتخار خواهیم کرد چون

مه رگی ئاوا ناگورمه وه به سه د ژین

 

ژینی سه رم بو دوژمن کا به په رژین

 

سه ربه رزییه که پیلاوم ئه بینن

 

له سه ر سه ری دوژمنه وه له به رزین

 

+ نوشته شده در  چهارشنبه 20 آبان1388ساعت 6:36 PM  توسط ماریا |